خەڵكی غزە لەكاتی دابەشكردنی خۆراك بەسەریاندا
لەسەردەمی تەكنەلۆژیا برسێتی سەری هەڵداوە
بە دۆزەخی سەر زەوی ناوی دەبەن.. 80 منداڵ لە غەزە لە برسا مردوون
964+
محەمەد فاتیح
لەكاتێكدا لە سەدەی بیست و یەكدا دەژین و تەكنەلۆژیا و پێشكەوتن گەیشتوونەتە لوتكە، كەچی زیاتر لە 100 كەس لە كەرتی غەزە بەهۆی برسێتییەوە مردوون، كە 80ـیان منداڵن.
هێندە برسێتی زۆری بۆ خەڵكی كەرتی غزە هێناوە، زۆربەیان لە برسا دەناڵێنن و دەبورێنەوە، نەتەوە یەكگرتووەكانیش كەرتی غەزە بە دۆزەخی سەر زەوی ناو دەبات.
سەرچاوە پزیشكییەكان باس لەوە دەكەن، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 15 هاوڵاتی لە كەرتی غەزە بە هۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە، كە چواریان منداڵن و كۆی گشتی ئەو كەسانەش كە تائێستا لە غەزە بە هۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 101 كەس كە 80ـیان منداڵن.
فیلیپ لازارینی، كۆمیساری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهنابهرانی فهلهستین (ئۆنروا)، كەرتی غەزە بە دۆزەخی سەر زەوی ناو دەبات و دەگێڕێتەوە، برسێتی هێندە تینی بۆ خەڵكی غەزە هێناوە، بەدەستێوە دەناڵێنن و دەبورێنەوە، تەنانەت كارمەندانی خۆمان و پزیشكەكان و رۆژنامەنوسان و ئەوانەشی لەبواری مرۆڤایەتیدا كار دەكەن، بەدەست برسێتییەوە دەناڵێنن و كاریگەری خستووەتە سەر كارەكانیان.