پله‌ى زانستیان به‌رزكرایه‌وه‌

حه‌وت مامۆستای زانکۆی سۆران كرانه‌ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

زانكۆى سۆران بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆكى زانكۆكه‌یان پێشوازى له‌ ژماره‌یه‌ك مامۆستا كردووه‌ كه‌ پله‌ى زانستیان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پیرۆزبایی لێكردوون.

ئه‌و مامۆستایانه‌ی پلە بەرزکراوه‌ته‌وه‌ بریتین له‌،  پ. ی. د. عومەر حەسەن حوسێن، لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر كرایه‌ پڕۆفیسۆر، د. سابیر سادق عەبدولخالق، لە مامۆستا كراوه‌ته‌ پڕۆفێسۆری یاریدەدەر، د. موراد موزەفەر هەمزە، لە مامۆستا بۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، د. هەندرێن ئەحمەد یەحیا، لە مامۆستا بۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، د. فەتحی زێرۆ زێرۆ، لە مامۆستا بۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، د. موستەفا فەرزندە فارس، لە مامۆستا بۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، د. کارزان حەسەن عەبدولرەحمان، لە مامۆستا بۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر، د. کارزان موحەممەد خالید، لە مامۆستا بۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر.

ئه‌مڕۆ دووشەممە، 21.7.2025 سەرۆکی زانکۆی سۆران، بۆ بەرز نرخاندن و دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ ئه‌م مامۆستایانه‌ كه‌ پلەی زانستییان لە پسپۆڕی جیاواز بەرز کراوەتەوە، دەستخۆشی لێکردن و هیوای خواست بتوانن لە پلەی نوێی زانستییاندا بەرهەمی زانستی زیاتر پێشکەش بکەن.

بۆ وەڵامدانەوەی خێرای قەیران 25 فەرمانبەری زانکۆیەک را...

بۆ وەڵامدانەوەی خێرای قەیران 25 فەرمانبەری زانکۆیەک راهێنران

پێنج بەشی تازە لە زانکۆی گەرمیان دەکرێتەوە

پێنج بەشی تازە لە زانکۆی گەرمیان دەکرێتەوە

زانکۆی سلێمانی دەیەوێت ئاوەڕۆی تانجەرۆ چارەسەر بکات

زانکۆی سلێمانی دەیەوێت ئاوەڕۆی تانجەرۆ چارەسەر بکات