خەڵک چاوەڕێى موچەیە

21 رۆژە وەزارەتى دارایى ئەلفێکى نەوتووە

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ 82 رۆژى تەواو بەسەر موچەى مانگى پێنجى فەرمانبەران تێدەپەڕێت، خەڵک چاوەڕێی دەمی وەزارەتی دارایین شتێک لە بارەی موچەوە بڵێت، بەڵام نەک هەر بۆ مووچە، بەڵکو 21 رۆژە وەزارەتەکە لەسەر هیچ شتێکی دیکە قسەی نەبووە.

دواهەمین پۆست کە لەسەر پەیجی وەزارەتى دارایى بڵاوکراوەتەوە، مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ 30ـى مانگى شەش، لەو رۆژەوە پەیجەکەى وەزارەتى دارایى هەرێم، یەک پۆستى بڵاو نەکردووەتەوە.

دواین پۆستى وەزارەتەکە لە فەیسبوک، بڵاوکردنەوە ئاگادارییەکى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى بانکە بازرگانییەکانە.

بانکە بازرگانییەکانی هەرێم کەم دەکرێنەوە

بانکە بازرگانییەکانی هەرێم کەم دەکرێنەوە