باڵەخانەی پەڕلەمانی کوردستان - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
"لە تایبەتمەندی ئێمە نییە"
دادگاى فیدراڵی بڕیاری لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان نەدا
964+
ژووری هەواڵ
دادگاى باڵاى فیدراڵی عێراق دادبینی لەسەر ئەو دوو سکاڵایە رەتکردەوە کە تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەى ئەم خولەى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکرابوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 21.7.2025، دادگاى باڵاى فیدراڵی عێراق کۆبووەوە و بەبیانووی ئەوەی لە تایبەتمەندی ئەودا نییە، دادبینی لەسەر سکاڵان دژی پەرلەمانی کوردستان رەتکردەوە.
سکاڵایەکیان داواى پووچەڵکردنەوەی یەکەم کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستانى کردبوو، ئەوەش بەوپێیەى سەرۆکى کاتى پەرلەمان ئەرکەکەى بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمان تەواونەکردووە، بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆ.
سکاڵاکەى دیکە بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرابوو.
لە رێکەوتی 2.12.2024ـدا یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.