کاتیۆشا، هاوەن و تۆپ
چه‌ندین مین و پاشماوه‌ى جه‌نگی له گوندێكی قادركه‌ره‌م له‌ناوبران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى كاروبارى مینى هه‌رێم چه‌ندین مین و پاشماوه‌ى جه‌نگى له سنوورى شارۆچكه‌ى قادر كه‌رم له‌ناو برد له‌ناویاندا، کاتیۆشا و هاوەن و گولله تۆپ بوون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 20.7.2025 تیمی تەقاندنەوە كه به (EOD)ـى ناسراوه سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، بە ئامادەبوونی دڵنیایی جۆریی دەرەکیی و لەسەر داواکاری کۆمپانیای شانیکا، لە گوندی ئالیاوا لە شارەدێی قادرکەرەم، هەستان بە لەناوبردنی مین و پاشماوەی جەنگییه‌كان.
له‌ناوبردنه‌كه له رێگەی تەقاندنەوەیەکی ناکارەبایی ئه‌نجامدراوه و ئەو مین و تەقەمەنییانەشیان لەناوبردووه کە پێشتر و لە چالاکی جیاجیادا چارەسەرکرابوون و گوێزرابوونەوە بۆ شوێنی پارێزراو.
ئه‌و مین و پاشماوە جەنگییانه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ناوبران بریتی بوون لە، یەک گولـلەی کاتیۆشا 106 ملیم، یەک گولـلە هاوەنی 82 ملیم، 12 گولـلە هاوەنی 60 ملیم، یەک فیوزی PD، یەک گولـلە تۆپی 130 ملیم، یەک گولـلە تۆپی 106 ملیم، یەک گوللـە تۆپی 105 ملیم، 14 گولـلە هاوەنی 120 ملیم، دوو گولـلە هاوەنی 57 ملیم.