گرافیک؛ 964+
بووه پێنجه‌م حاڵه‌تى خنكان
هاوڵاتییه‌ك له رووباری چامەى مێرگه‌سۆر خنكا
964+
فەرهاد حەسەن
به‌رگرى شارستانى سۆران بڵاویكرده‌وه كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له رووداوێكى خنكان له سنوروى قه‌زاى مێرگه‌سۆر ئاگادلار كراونه‌ته‌وه، تیمه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و ده‌ركه‌وت هاوڵاتییه‌ك خنكاوه.
رووداوه‌كه له رووبار‌ى چامه لە مێرگەسۆر روویداوه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه هاوڵاتیە خنكاوه‌که ناوی مو‌سا عیسا، تەمەنی سەروی پەنجا ساڵە.
تیمەکانمان بەهاوکاری هاوڵاتیان تەرمەکەیان دەرهێنا و گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، دواتر رەوانەی پزیشکی دادی سۆران دەکرێت بۆ توێکاری پزیشکی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى سۆران ده‌ڵێت، ئەمە پێنجەم حاڵەتی خنکانە لەم ساڵدا كه لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆمار دەکرێت.