گرافیک؛ 964+
لەبارەی گرێبەستەکانی ئەم دواییەی هەرێم
دادگاى فیدراڵى دوو سکاڵاى لەسەر گرێبەستەکانى هەرێم رەتکردەوە
964+
فەرهاد حەسەن
دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق دوو سکاڵاى لە بارەى نادەستوربوونى گرێبەستەکانى ئەم دواییەى حکومەتى هەرێم لە کەرتى غاز لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان رەتکردەوە.
ماڵپەری فەرمیی دادگای فیدراڵی عێراق بڵاویكردهوه، لهبارهی دوو سکاڵا كه یهكهیمان لهلایهن ئەندامێكی لیژنەی یاسایی و دووهمیشیان ئەندامێكی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق لهبارهی گرێبەستەکانی نەوتی ههرێمی كوردستان له دژی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان و وەزیری سامانە سروشتییەکان تۆماركرابوو، كۆبوهتهوه.
سکاڵاى یەکەم لەلایەن باسم غەنیمەش ئەندامى لیژنەى نەوت و غازى پەرلەمانەوە تۆمارکرابوو لەسەر سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و وەزیرى سامانە سروشتییەکان، تێیدا داواکرابوو دادگا بڕیار بدات لەسەر نادەستوربوونى گرێبەستەکانى هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە غازییەکانى میران، تۆپخانە و کوردەمیر و پوچەڵکرنەوەیان، رێگریکردن لە هەرێم بۆ ئەنجامدانى هەر گرێبەستێک لە داهاتوودا بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغداد.
سکاڵا ى دووەم لەلایەن رائد حەمدان مالیکى ئەندامى لیژنەى یاسایی پەرلەمانەوە تۆمارکرابوو، لەسەر سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان و وەزیرى سامانە سروشتییەکان، کە داواکرابوو جگە لە بڕیارى نادەستوربوونى گرێبەستەکان، دادگا ئەمرێکى وەلائی دەربکات دژى هەرێم بەئامانجى وەستاندنى راگرتنى رێوشوێنەکان دژى گرێبەستەکان تا یەکلاکردنەوەى سکاڵاکە، بەڵام دادگاى فیدراڵى ئەو سکاڵایەى بە پوچەڵ ناوبردووە، ئەوەش بەواتاى ئەوەى کە سکاڵاکە رێڕەوە یاساییەکانى نەبڕیوە.
ئەندامێکی دادگای فیدڕاڵیی عێراق بە مەرجی ناونەهێنانی بە 964 ی راگەیاند، ئەمڕۆ سکاڵاکار لە ڕۆژی دیاریکراودا ئامادەی دادگا نەبووە بۆیە سکاڵاکەی پووچەڵکراوەتەوە.
وتیشی “بەپێی یاسا، ئەگەر سکاڵاکار ئامادە نەبێت و سکاڵالێکراو داوای پووچەڵکردنەوەی دۆسیەکە بکات، دادگا دەتوانێت دۆسیەکە ڕەتبکاتەوە.”
ئاماژەی بەوەشکرد “پێمان ڕاگەیەندراوە کە سکاڵاکار ئێستا بەنیازە دۆسیەکە لەبەردەم دادگایەکی مەدەنیدا تۆمار بکات و جارێکی تر ناهێنرێتەوە بەردەم دادگای باڵای فیدراڵی.”
دادگاى فیدراڵى: بەپارێزگابوونى هەڵەبجە یاسایى و دەستوورییە