نزیکەی 400 دیناریان چووەسەر

خەیار و کولەکە لە پێنجوێن گران بوون

964+

کامیار کەمال – پێنجوێن

خەیار و کولەکە لە پێنجوێن گران بوون و هەر کیلۆیەک نزیکەی 400 دیناری چووەسەر، هۆکارەکەشی بۆ زۆری خواست لەسەر ئەو بەرهەمانە دەگەڕێتەوە.

کاروان عوسمان خاوەن کەپر و جوتیارێکی بەئەزموونی پێنجوێنە، ئەو بە 964ـی وت، “پێشتر نرخی هەر کیلۆیەک خەیار و کولەکە لە نێوان 300 بۆ 350 دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەیان بۆ 600 بۆ 750 دینار بەرزبووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، خواستێکی زۆر لەسەر بەرهەمی پێنجوێن دروستبووە و کڕیارێکی زۆر لە خوارووی عێراقەوە هاتوون بۆ کڕینی ئەو بەرهەمانە، هەر ئەوەش هۆکاری گرانبوونیانە.

“بەگشتی بازاڕی بەروبوومە خۆماڵییەکان لەئێستادا گەرمە و رۆژانە بەرهەمێکی زۆری جوتیاران دەگاتە عەلوە و کەپرەکان”، کاروان عوسمان وای وت.

پێنجوێن خاوەنی زیاتر لە 81 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵییە، کە لەم کاتەی ساڵدا زۆربەی بەروبوومەکان پێگەیشتوون و جوتیاران دەستیانکردووە بە چنینەوە و فرۆشتنیان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

کولەکەی پێنجوێن بە جەژنی قوربان راگەیشت

کولەکەی پێنجوێن بە جەژنی قوربان راگەیشت

هاوردە یەخەی تەماتە و خەیاری پێنجوێن دەگرێت

هاوردە یەخەی تەماتە و خەیاری پێنجوێن دەگرێت