گرافیک؛ 964+
فه‌توا نییه و روونكردنه‌وه‌یه
ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا به‌كرێدانى ره‌فه له سۆپه‌رماكێت و دوكانه‌كان به دروست ده‌زانێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئەنجومەنی باڵای فەتواى هه‌رێم ده‌ڵێت، به‌كرێدانى ره‌فه له سۆپه‌رماكێت و دوكانه‌كان دروسته به‌ڵام پێویسته دوو مامه‌ڵەى جیاواز له‌نێوان كۆمپانیان و ماركێته‌كان بكرێت.
ئەنجومەنه‌كه بڵاویكرده‌وه، له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و كۆمپانیاكه‌وه چه‌ند پرسیارێكیان له‌باره‌ى ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا و به‌كرێدانی ره‌فە له ماركێته‌كان بۆ هاتووه، ئه‌وانیش كۆبوونه‌وه‌یان بۆ سازكردووه و له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌تانه‌وه روونكردنه‌وه‌یان به هاوڵاتیان داوه.
ده‌قى روونكردنه‌وه و وه‌ڵامه‌كانى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا وه‌كو خۆی:
پرسیاری یه‌كه‌م: كۆمپانیا كاڵا ده‌داته سۆپه‌رماركێت یان دوكانداره‌كان، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجه له نێوانیاندا داده‌نێن كه هه‌ركاتێك فرۆشرا پاره‌كه‌ی ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر نه‌فرۆشرا یان شكا یان ته‌له‌ف بوو یا بابه‌ته‌كه ماوه‌ی به‌سه‌رچوو (ئێكسپایه‌ر) بوو، ئه‌وا پێویسته كۆمپانیا وه‌ریبگرێته‌وه؟
وه‌ڵام: ئه‌و مامه‌ڵه‌یه له بازاڕی ئه‌مڕۆدا پێی ده‌وترێت (بیع التصریف) ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌و مه‌رجه‌كانی دروسته و هیچ گرفتێكی شه‌رعی نییه، ئه‌و كاڵایانه‌ش وه‌ك ئه‌مانه‌ت وایه له سۆپه‌ر ماركێت و دوكانه‌كان ئه‌گه‌ر به‌بێ كه‌مته‌رخه‌می شكا یاخود فه‌وتا، ئه‌وا زیان له ئه‌وان ناكه‌وێت به‌ڵكو زیان له كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێت، چونكه ده‌ستی ئه‌وان ده‌ستی ئه‌مانه‌ته.
پرسیاری دووهه‌م: به‌كرێدانی ره‌فه له سۆپه‌رماركێت و دوكانه‌كان به‌و مه‌رجه‌ی پشكیشی هه‌بێت له قازانجی ئه‌و كاڵایانه‌ی كه له ناو ره‌فه‌كاندا داده‌نرێت؟
وه‌ڵام: دروسته، به‌ڵام پێویسته به دوو مامه‌ڵەی جودابێت، به‌كرێدانی ره‌فه‌كه وه‌ك ئیجاره، شه‌ریكییه‌كه‌ش له قازانجی كاڵایه‌كاندا یان ده‌بێت به شێوه‌ی شه‌ریكایه‌تی بێت، كه ئه‌وكاته پێویسته سۆپه‌رماركێت له قازانج و زه‌ره‌ر شه‌ریك بێت و به ئه‌ندازی رێژه‌ی قازانج ده‌ستمایه‌شه دابنێت.
یاخود پێویسته به شێوه‌ی (مضاربه) مامه‌ڵه‌كه ئه‌نجام بده‌ن، واته: خاوه‌ن ماركێت بۆی ده‌فرۆشێت و كۆمپانیاش كاڵایه‌كه ده‌هێنێت و له‌سه‌ر ریژه‌یه‌ك قازانج رێكده‌كه‌ون و ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ریشیان كرد زه‌ره‌ره‌كه له قازانجه‌كه ده‌كوژرێت، ئه‌گه‌ر زه‌ره‌ره‌كه زیاتر بوو له قازانجه‌كه ئه‌وه له سه‌رمایه‌كه ده‌ڕوات.
پرسیاری سێهه‌م: وه‌رگرتنی بڕێك پاره له‌لایه‌ن ماركێته‌كانه‌وه له كۆمپانیاكان له به‌رامبه‌ر تۆماركردنی كاڵاكان به باركۆتی تایبه‌ت بۆیان، جگه له وه‌رگرتنی پاره به‌رامبه‌ر ته‌رخان كردنی ڕه‌فه‌ی تایبه‌ت به كۆمپانیا؟
وه‌ڵام: دروسته ئه‌و بڕه پاره‌ش وه‌ربگیرێت به مه‌رجی ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كه‌یان به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌كانی (البیع عن تراض..) رواه الدرقگنی (2228) عن أبی هریره، و فه‌رموده‌ی: (المسلمون عند شروطهم..) رواه أبوداود عن أبی هریره برقم:(3594)، هه‌روه‌ها خستنه پاڵی ماندوبونێكی دیكه‌یه كه ماركێته‌كان پێی هه‌ڵده‌ستن.