ژمارەیەک لە هێزەکانی هەسەدە و هاوپەیمانان لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە رۆژئاوای کوردستان - وێنە: ئاژانسەکان
شاندێكی گەورەی ئەمریكاش ئامادە بووە
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مه‌شق و راهێنانێكی جیاوازیان به شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده كردووه
964+
محەمەد فاتیح
هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، له بنکە سه‌ربازیەكەی خۆیان (قەسرەک) لە باکوری حەسەکە، مەشق و راهێنانێكی جیاوازيان به شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده كردووه، بۆ بەرەنگاربونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بە بەکارھێنانی چەکی لەیزەر، بە ئامادەبوونی شاندێكی گەورەی ئەمریكا.
له مه‌شق و راهێنانه‌كاندا، شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده له‌سه‌ر چه‌ك و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو راهێنانیان پێكراوه و مەشقەکان بریتی بوون لە، هێرشی ئاسمانی ساختە و هێرشه ئاسمانییەکان، وەک بەشێک لە بەرزکردنەوەی ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبونەوەی هەڕەشە ئەگەرییەکان.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كردووە، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له حه‌سه‌كه، مه‌شق و راهێنانیان به شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده كردوه، له‌سه‌ر چه‌ك و تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو، وەک بەشێک لە بەرزکردنەوەی ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبونەوەی هەڕەشە ئەگەرییەکان.
“لەگەڵ ئەنجامدانی راهێنان و مەشقەكەدا، شاندێکی گەورەی ئەمریکاش لە ناوچەی تەل بەیدەرەوە هاتونەتە ناو بنکەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و شاندەکە نزیکەی 20 ئۆتۆمبێلی لەخۆگرتبوو، کە دوو بارهەڵگری داخراویان لەگەڵدا بووه، جگە لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) و له رێگا‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه پارێزراون.