بەرپرسێک قسەی کردووە

“کۆبوونەوە ئەرێنییەکەی هەسەدە و شەرع درێژەی دەبێ”

964+

ژووری هەواڵ

شاندێکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) سەردانی دیمەشقی کردووە و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی راگوزەری سووریا کۆبووەتەوە، سەرچاوەیەکیش وتویەتی، کۆبوونەوەکە “ئەرێنی” بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 31.12.2024، بەرپرسێک کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی راگەیاند، کۆبوونەوەکە رۆژی دووشەممە بەڕێوەچووە  و “هەردوو لایەنەکە رێککەوتوون لەسەر ئەوەی درێژە بە گفتوگۆکانیان بدەن بۆ ئەوەی بگەن بە لێکتێگەیشتنی داهاتوو.”

بەرپرسەکە، کە ئاماژە بەوە نەکراوە سەر بە کام لایەنی سووریایە، کۆبوونەوەکەی بە “ئەرێنی” وەسف کردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، “کۆبوونەوەیەکی سەرەتایی بوو و بۆ ئەوە بوو کە بناغەی کۆبوونەوەی زیاتر دابندرێت”.

لە ماوەی نزیکەی مانگێکدا و لەدوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد و هاتنی حکومەتی راگوزەر، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان ئەحمەد شەرع و هەسەدەیە.

ئەحمەد شەرع

ئەحمەد شەرع "دەمانچەی پێ بووە" کاتێک لەگەڵ شاندە عێراقییەکە کۆبوەتەوە