یاریزانێكی عێراقی منداڵێك له مردن رزگار ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یاریزانی تیپی مینای به‌سڕه، حەمزە جومعە، منداڵێكی له مردن رزگار گرد، دوای ئه‌وه‌ی خه‌ریك بوو له یه‌كێك له رووباره لاوه‌كییه‌كانی شاری به‌سڕه بخنكێت.
دیمه‌نه‌كانی رزگاركردنی منداڵه‌كه له لایه‌ن حه‌مزه‌وه، دوێنێ شه‌ممه له سۆشیال میدیا بڵاوكرایه‌وه و كاردانه‌وه‌یه‌كی جوانی خه‌ڵكیشی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له دیمه‌نه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت حه‌مزە جومعە به مه‌له و به‌خێرایی گیانی منداڵه‌كه رزگار ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدا بوو یاریزانه‌كه به رێگاوه بوو بۆ په‌یوه‌ندیكردن به مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی.
جومعە لە ڕێگادا بوو بۆ ئەوەی پەیوەندی بە مەشقەکانی یانەی میناوە بکات، کە خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی دیالە، ڕۆژێک دوای سبەی دووشەممە، لە یاریگای ئەلفەیحا لە شاری وەرزشی بەسرە، لە چوارچێوەی قۆناغی 12ی خولی پلە یەکەکانی عێراق.
هەڵوێست و كاره‌كه‌ی حه‌مزه جومعەی یاریزانی یانه‌ی مینا، لەلایەن ناوه‌ندی وه‌رزشی و میدیا و خه‌ڵكی عێراقه‌وه ستایشێكی زۆری كرا.