دووبارەی كەنەوە بە توندی سزا دەدرێن
بە دەیان هاوڵاتی لە چەمچەماڵ زیادەڕۆییان كردووەتە سەر تۆڕەكانی ئاو
964+
محەمەد فاتیح
لەگەڵ كەم ئاوی لە قەزای چەمچەماڵ، لە چاوەڕوانی تەواوكردنی پڕۆژەی ئاوی كوپتەپە چەمچەماڵ بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان، بە دەیان هاوڵاتی زیادەڕۆییان كردووەتە سەر تۆڕەكانی ئاو.
بە چاودێری قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی چەمچەماڵ و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس، هەڵمەتێكی بڕینی زیادەڕۆییەکانيان دەستپێكردوو 56 زیادەڕۆیی سەر تۆڕەکانی ئاو لە گەڕەکی ئاسودە لابران.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، باس لەوە دەكات هەڵمەتەكاتی لابردنى زیادەڕۆیی سەر تۆڕەکانی ئاو دەمێكە دەستیپێكردووە و بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی داهاتووشدا، تیمەکان چالاکی دیکەیان دەبێت و بەردەوامیش چاودێری ئەو شوێنانە دەکرێت کە زیادەڕۆییەکەیان لابراوە، لەکاتی دوبارەکردنەوەدا رووبەڕووی توندترین سزا دەکرێنەوە.