پۆلیسى سلێمانى بۆ 964:

کرێکارێک لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا

964+

دیلان محەمەد- سلێمانى

کرێکارێکى تەمەن 29 لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانى سلێمانى کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلیمانى بە 964ـى وت،”لەیەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانى نزیک لە پارکى هەوارى شار لە سلێمانى، کرێکارێک کەوتووەتە خوارەوە گیانى لەدەستداوە”.

وەک باسى دەکات، تەمەنى 29 ساڵە و خەڵکى سوریایە.

عوسمان زیندانى، سەرۆکى سەندیکاى کرێکارانى بیناسازى بە 964ـى وت،” کرێکارەکە لە نهۆمى 25ـەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانى لەدەستداوە، بەمەش 19هەمین کرێکارە کە ئەمساڵ لەسەر کارەکەى گیان لەدەست بدات”.

بەوتەى عوسمان زیندانى، کەمتەرخەمى و کەمئەزمونى خاوەنى پڕۆژە گەورەکان هۆکارى ئەو هەموو رووداوانەن، چونکە لەو پڕۆژانەدا مەرجى سەلامەتى پێویست بۆ پارێزگارى لە ژیانى کرێکاران نییە و حکومەتیش نەیتوانیوە کۆمپانیاکان پابەند بکات بە گرتنەبەرى رێکارى سەلامەتى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کرێکارێک لە نهۆمی 23ی باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی...

کرێکارێک لە نهۆمی 23ی باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا