سلێمانی
بایکۆتی پزیشک و كارمەندانی تەندروستی مەترسی لەسەر گیانی منداڵان دروست کردووە
+964
دیلان محەمەد جەزا
بایکۆتی دەوامی نەخۆشخانەكانی سلێمانی، وردە وردە کاریگەری لەسەر تەندروستی منداڵان دروست دەکات و بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی مەکەن، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەش دەڵێت، تەنیا بەشە هەستیارەكانیان كراوەن.
د. کۆیان هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بە 964 وت، بەهۆی بایکۆتەوە تەنیا بەشە هەستیارەکانی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی کراوەن و پزیشک و کارمەندان بایکۆتی دەوامیان کردووە.
باسی لەوەش کرد، ئێستا تەنیا بەشی فریاکەوتنی خێرا و خودەج و چاودێریی چڕ کراوەن، لە کۆی 300 بێد تەنیا 25 بێد لەبەردەستن بۆ وەرگرتنی نەخۆش.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا