لە ناحیەی چەمانکێ
بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی بێرکیات و رووبەرووی بوونەوە
964+
هێڤی دیوالی
دوای نزیکەی سێ کاتژمێر لە هێرشە درۆنیەکەی کێڵگەی نەوتی باعەدرێ لە قەزای شێخان، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ و لەلایەنی هێزی زێرەڤانییەوە رووبەرووی بوونەوە.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراوەتەوە، هێزێکی ئەمنی تەقە لە درۆنەکە دەکەن و رووبەرووی دەبنەوە پەیامنێری 964 لە زاری سەرچاوەیەکی فەرمییەوە لە سنوری قەزای ئامێدی پێی راگەیاندین، درۆنەکە لەسەر کێلگەی نەوتی بێرکیات لە ناحیەی چەمانکێ بە دیاریکراوی لەنێوان گوندی بێرکیات و کانیکا دەسوڕایەوە و لەلایەن هێزی زێرەڤانی کە تایبەتن بە پاسەوانیکردنی کێڵگەکە تەقەی لێکراوە، بەڵام نەکەوتووەتە خوارەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 16ی تەمووزی 2025 كاتژمێر (7:10)ی ئێوارە بۆ جاری دووەم لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە، هێرش كرایەوە سەر كێڵگەی نەوتی هانت ئویلی ئەمەریكی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح