10 یانە بەشدارن

لە هەڵەبجە پاڵاوتن بۆ کچانی بالەی عێراق دەکرێ

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

یەکێتی ناوەندی بالەی عێراق لە پارێزگای هەڵەبجە، لە رۆژانی 16 تا 20 تەمموزی 2025، لە نێو هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی هەڵەبجە خولی پاڵاوتنی کچانی یانەکانی عێراقی دەستپێکرد.

پاڵاوتنەکە، بە بەشداری یانەکانی (هەڵەبجە، تەقتەق، قەرەقوش، سەنحاریب، ئەکاد عەین کاوە،  المعلمین –  آمانة بغداد،  ئەفرۆدێت،  دەربەندیخان  و شوریجە) دەبێت.

جێگر عەبدولقادر، سەرۆکی نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی بە 964ی وت، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوویە بۆ هەڵەبجە، یەکەمین پاڵەوانێتی پاڵاوتنی بالەی کچانی یانەکانی عێراق لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت، و ئامانج لێی بەرەوپێشبردنی وەرزشە و بە تایبەت وەرزشی تایبەت بە خانمان.

وابڕیارە، قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتیەکە کە پاڵاوتنە لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و قۆناغی دووەم دەچێتە شاری هەولێر و یارییەکانی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە لەوێ بەڕێوەدەچن.

بە وتەی جێگر عەبدولقادر، هەوڵیانداوە و داوایان کردووە کە هەردوو قۆناغەکە هەر لە هەڵەبجە بەڕێوەبچێت، بەڵام هەتاوەکو ئێستا وەڵامیان وەرنەگرتووەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئەکاد پاڵەوانی بالەی کچانی عێراقە

ئەکاد پاڵەوانی بالەی کچانی عێراقە

تیروپشکی بالەی عێراق راکێشرا

تیروپشکی بالەی عێراق راکێشرا