پۆلیسیش ئامادەیی خۆی دەربڕی

بنکەکانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە هەرێم پاسەوانیان پێویستە

964+

محەمەد فاتیح

بە هۆی نزیکبوونەوەى هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025 داواى دابینکردنی پاسەوانی پێویست كراوه بۆ بنکەکانی تۆمارکردن و کۆگاکانی کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان.

لە بارەگای بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەرێمى كوردستان كۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە و داواکارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانيان خستووەتەڕوو، بەمەبەستی سەرخستنی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.

پۆلیسی گشتی ھەرێم باسی لەوە كردووە ئامانجی کۆبوونەوەکە خستنەڕووی داواکارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بوو، بە تایبەتی دابینکردنی پاسەوانی پێویست بۆ بنکەکانی تۆمارکردن و کۆگاکانی کۆمیسیۆن.

“لیوای مافپەروەر تارق ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم دووپاتی کردەوە وەک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێم ئامادەی هەموو پشتگیری و هاوکارییەکن بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆسەیە لە ژینگەیەکی ئەمنی سەلامەت بۆ هەموو لایەک”.

‎ بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق له 11.11.2025 بكرێت و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەڵێت پلانێكی ئەمنی گشتگیری داناوە كە پێكهاتووە لە پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی مەیدانی و هەواڵگری و ئەمنیی ئەلیكترۆنی، هەروەها دانانی پلانێك بۆ پاراستنی ناوەندەكانی تۆماركردن و نووسینگەی پارێزگاكان و كۆگاكان و ناوەندەكانی هەڵبژاردن، لەگەڵ پلانێكی ئەمنی بۆ گواستنەوەی ماددە لۆجستییەكان.

هەولێر لە ئێستاوە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئا...

هەولێر لە ئێستاوە خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادە دەكات