نوسینگەی محەمەد بن راشد بردوویەتی
لەنیا فاخیر بۆ چارەسەر براوەتە ئیمارات
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
نوسینگەی محەمەد بن راشد، حاکمی دوبەی هەفتەیەک بەر لە ئێستا داوایکردووە لەنیا فاخر، منداڵە ئەسپسوارەکەی کوردستان ببرێتە ئیمارات و لەوێ چارەسەر وەربگرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی ئاسایی دووبارە رێ بکاتەوە، بەهۆی ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر ماسولەکەکانی قاچی کێشەیان بۆ درووستبوو.
فاخیری باوکی لەنیا، بە 964ـی وت، “هەفتەی رابردوو نوسینگەی محەمەد بن راشد بەفەرمی داوایکرد، لەنیا ببەین بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرێت و بکەوێتەوە سەرپێی خۆی، ماوەی چوار رۆژە لە ئیماراتین بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست”.
وتیشی، “تائێستا هیچ چارەسەرێکی بۆ نەکراوە، ئێستا تەنیا پشکنینی بۆ دەکرێت و چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەین، لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی ئیماراتین کە بەتایبەت نوسینگەی حاکمی دوبەی ئەوانیان راسپاردووە بۆ چارەسەر”.
لەنیا لە 14.3.2025 لەپڕ ماسولکەکانی قاچی پچڕا و نەیدەتوانی رێبکات، ماوەیەک لە کوردستان چارەسەری بۆ کرا، بەڵام بێ ئەنجام بوو.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر