دیمەنی پەڕێنەوەی ژمارەیەک کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز، فۆتۆ: ئەرشیف
"ئەمساڵ 21 هەزار کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە"
بەتۆمەتی قاچاخچێتی حەوت کەس لە فەڕەنسا دەستگیر کران؛ یەکێکیان عێراقییە
964+
شۆڕش قادری
بەتۆمەتی قاچاخچێتی و بەگومانی تێوەگلانیان لە تۆڕێکی قاچاخچێتی، حەوت کەس دەستگیر کران کە یەکێکیان عێراقییە.
ماردین حەمید بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە 964ـی وت، “ئێوارەی رۆژی هەینی 12.7.2025 لە نزیک سانت ئۆمەر لە ناوچەی پاس دی کالای باکوری فەرەنسا، حەوت کەس بەتۆمەتی قاچاخچێتی و بەقاچاخبردنی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستگیرکراون”.
“چوار لەو کەسانەی دەستگیر کراون، خەڵکی رۆمانیان، یەکێکیان خەڵکی سۆماڵ و ئەو دووانەی دیکەش، ئێرانی و عێراقین، ” ماردین حەمید وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەرئەوەی کەیسەکە زۆر نهێنییە، تا ئێستا دیار نییە کە ئەو کەسە عێراقییە، کوردە یان بەنەتەوە عەرەبە.
بەپێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، زیاتر لە 21 هەزار کۆچبەر بە بەلەمی بچووک نۆکەندی ئینگلیزیان بەزاندووە و خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا، هاوکات 17 کۆچبەریش لەسەر ئەو رێڕەوی کۆچکردنە گیانیان لەدەستداوە.
قاچاخچیەکی کورد لە فەرەنسا دادگایی دەکرێت