نرخی نەوت کەمێک بەرزبووەوە
دوو رۆژە دادەبەزێت
نرخی نەوت هاتە 68 دۆلار
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت جارێکی تر رووی لە دابەزین کرد و ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک نزیکەی 68 دۆلارە, ئەم دابەزینە دوو رۆژە بەردەوامە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16.7.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 68 دۆلار و 98 سەنت دیاری کراوە.
هاوکات یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس بە 66 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە یەک دوو رۆژی رابردوودا گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتیش هێرشی حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان، نرخی نەوتی بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزکردەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر سەربەرەو خوار بووەوە.