شەش کەس بوون بە ئەندامی نوێ

لە کۆتاییدا هەڵبژاردن  بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر ئەنجام درا 

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە دوای چەند جار گۆڕینی دەستەی کاتی یانەی هەولێر ئەمشەو هەڵبژاردن بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر کرا و شەش کەس وەکو ئەندامی نوێی یانەکە هەڵبژێردران.

ئەو شەش کەسەی بوون بە ئەندامی نوێی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر هەڵبژێردران پێکهاتوون لە: 
 
جێماو کارەش
ئاڵا دێدەوان
زوبێر جەبار
ئاسۆ ئەمیر
سەفین کانەبی
رەوەز سەلام

لە نێوە کاندیدەکانیش بۆ دەستەی کارگێڕی قایمقامی هەولێر هەبوو بەڵام دەنگی پێویستی بەدەست نەهێناو دەرنەچووە.

هەڵبژاردنەکە بە بەشداری 206 ئەندامی دەستەی گشتی یانەکە بەڕێوەچوو، دەرچووان زیاتر لە 104 دەنگیان بەدەستهێنا کە دەکاتە 50+1.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

"نزیكە خۆم بۆ هەڵبژاردنی كارگێڕیی یانەی هەولێر كاندید بكەم"