کەسێک دراوی 25 هەزار دیناری عێراقی دەژمێرێت _ وێنە: 964
لە تەواوی عێراق
بۆ 10 بوار تەرخانی دارایی دەکرێ و دەرفەتەکە بۆ گەنجانە
964+
ئەحمەد مستەفا
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەسەر داوای ئەنجومەنی باڵای گەنجان بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەهرەکانی گەنجان کە ئەمڕۆ 15.7.2025 دیاری کراوە، بڕیاری داوە تەرخانی دارایی بۆ پێشبڕکێی نیشتمانی گەنجانی کاریگەر بۆ ساڵی 2025 دابین بکات.
ئەو گەنجانەی لێوەشاوەن، دەتوانن لە تەواوی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە، داوا پێشکەش بکەن و بەهرەکانیان بنێرن.
پێشبڕکێکە ئەم بوارانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
– ڕۆشنبیری و هونەری
– وەرزش
– زانستی و ئەکادیمی
– ڕاگەیاندن
– ئافرەتان
– داهێنان و کارسازی
– تەکنەلۆژیا و بواری دیجیتاڵی
– خۆبەخشی و مرۆیی
– کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت
– پیشەیی
عەلی عومەر، سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی باڵای گەنجان/ هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، سێ براوەی یەکەمی هەر بوارێک لە رۆژی جیهانی گەنجان لە 12.8.2025 بە خەڵاتی دارایی و ڕێزلێنانێکی فەرمی ڕێزیان لێدەگیرێت.
بۆ خۆتۆمارکردن بۆ پاڵاوتن بۆ پێشبڕکێیەکە لە یەکێک لەو بوارانەی کە پێشبڕکێکە لە ڕێگەی دەنگدانی ئەلیکترۆنی گشتییەوە بەڕێوە دەچێت، ئەم فۆرمەی خوارەوە پڕ بکەنەوە: https://youthiraq.iq/mi
ئەو دەستپێشخەرییانەی دەنێردرێن و سەردەکەون، دوو ملیۆن دینار، سێ ملیۆن دینار و هەروەها تا پێنج ملیۆن دینار تەرخانی دارایی پێ دەبەخشرێ، ئەوەش بە گوێرەی دەقی فەرمانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق.