لە بەیانییەوە بۆ داوا کردنی موچە خێمەیان هەڵداوە

مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک خێمەکەیان لانادەن

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

مامۆستایانی خوێندنی کوردی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە کەرکوک خێوەتیان هەڵدا  و دژی دواکەوتنی موچە دەنگیان هەڵبڕی.

ئێستا داوایان لێدەکرێت خێمەکە لابدەن و مامۆستایەکیش دەڵێت، “ئێمە لاینادەین باخۆیان بێن لایدەن”.

مامۆستا ئەحمەد کەرکوکی بە 964ـی وت، “ئێمە وەکو نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی و هەرێمیش لێرەین، ئەمە پاڵپشتییەکە بۆ موچەخۆرانی هەرێمیش، پەیامێکە بۆ عێراق کە بەدەم داواکارییەکانمانەوە بێن.”

دەشڵێت، ئێمە بەشێوەیەکی مەدەنی خێمەمان هەڵداوە نە رێگەمان گرتووە و نە عەزیەتی کەسمانداوە، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان پێکەوە دانیشتووین، ئێستا لە سەرەوە بڕیارێک هاتووە کە دەبێت خێمەکە هەڵوەشێتەوە و شوێنەکە چۆڵ بکرێت، ئێمە بەهیچ شێوەیەک دەستکاری خێمەکە ناکەین و لاینادەین.”

“باخۆیان بێن خێمەکە لابدەن، ئێمە بەهیچ شێوەیەک لاینادەین” مامۆستا ئەحمەد کەرکوکی وای وت.

مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک خێوەتیان هەڵدا

مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک خێوەتیان هەڵدا