"ئەو کەیسانەی کە بە زوڵم کەسێکیان کوشتووە قەت لەبیرم ناچنەوە"

حاکم رزگار: دادوەری کارێکی یەکجار قورسە بەڵام بەرەکەی زۆر خۆشە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

حاکم رزگار دەڵێت، دادوەری کارێکی یەکجار قورسە، بەڵام تام و چێژێکی تایبەت بەخۆی هەیە و بەرەکەی زۆر خۆشە.

رزگار محەمەد ئەمین دادوەرە بەناوبانگەکەی کوردستان و عێراق باسی چەند کەیسێکی بۆ 964 کرد کە حوکمی داون و بۆ هەمیشە لە هزریدا دەمێنەوە، ئەو وتی، “ئەو کەیسانەی کە بە زوڵم کەسێک کوژراوە، قەت لەبیرم ناچنەوە، وەک ئەو کەیسەی کە لە سلێمانی کەسێک منداڵەکەی لەباوەشیدا بوو و کوشتیان، بەرامبەر بە مەبلەغێکی کەمی پارە”.

بەقسەی حاکم رزگار، دادوەری یەکێکە لە کارە هەرە قورسەکان و دادوەر دەبێ ئازا و بێ لایەن بێ لە بڕیاردان و لە لۆمەی کەس نەترسێت، لەگەڵ ئەوەشدا دادوەری بەرەکەی زۆر خۆشە و تام و چێژێکی تایبەت بەخۆی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەبێ بوونی دەسەڵاتی دادوەری دروست و بێلایەن، هیچ دەوڵەتێک ناتوانێ لەسەر پێی خۆی بوەستێ.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

حاکم رزگار: یاسایی نییە سەرۆکی حزبەکان لەجیاتی حکومەت ...

حاکم رزگار: یاسایی نییە سەرۆکی حزبەکان لەجیاتی حکومەت بڕیار بدەن