گرافیک؛ 964+
فەتوایه‌كی نوێ له‌هه‌رێمی كوردستان
“فرۆشتنه‌وه‌ى شوققه و خانوو پێش ته‌واوبوونیان له‌رووى شه‌رعه‌وه نادروسته”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئەنجوومەنی باڵای فتوا لە هەرێمی كوردستان، له نوێترین فه‌توایدا فرۆشتنه‌وه‌ى ئه‌و شوققه و خانووانه‌ى له‌ڕووى شه‌رعه‌وه به نادروست زانى كه هێشتا ته‌واو نه‌كراون و ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌دا هه‌بن، به‌ڵام كڕینیان له‌ده‌ستی یه‌كه‌م به دروست زانى.
د. عه‌بدوڵا شێركاوه‌یی، وته‌بێژى یه‌كێتى زانایانى ئایینى، كه ئه‌نجومه‌نى فه‌توا به‌شێكی یه‌كێتیه‌كه‌یانه، به 964ـى راگه‌یاند، ده‌ركردنى ئه‌م فه‌توا نوێیه دوای ئه‌وه دێت، كه ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به حوكمی فرۆشتنه‌وه‌ی شووقه و موڵك له‌و شاره تازانه‌ی كه دروست ده‌كرێن، پرسیاریان كردبوون.
وتیشی “پرسیاره‌كه‌یان بۆ ئه‌م حاڵه‌ته بوو كه هێشتا شووقه و خانوه‌كان وه‌رنه‌گیراون، یان هه‌ر ده‌ست به دروستكردنی نه‌كراوه و ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه بوونی هه‌یه، یان ده‌ستپێكراوه به‌ڵام هێشتا ته‌واو نه‌بووه و وه‌رینه‌گرتووه، كه له ئێستادا بووه‌ته دیارده و چه‌ندین ده‌ست ده‌كات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌نجومه‌ن دواى راوێژ و گفتوگۆى خۆى لەسەر ئەم پرسە گەیشتە ئەم فتوایانە:
یه‌كه‌م: فرۆشتنه‌وه‌ی شوققه و خانووبه‌ره پێش وه‌رگرتنی دروست نییه، چونكه فرۆشتنی هیچ كاڵایه‌ك پێش وه‌رگرتنی دروست نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بوو به هه‌یكه‌ل دروسته، به شێوازی ده‌ست له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن (رفع الید) له‌و مافه‌ی كه هه‌یه‌تی له‌و هه‌یكه‌له‌دا له به‌رانبه‌ر پاره‌یه‌كدا واز له هه‌یكه‌له‌كه بهێنێ.
دووه‌م: ئه‌و شوققه و خانووانه‌ی كه ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه بوونیان هه‌یه و هێشتا دروست نه‌كراون كڕینیان له‌ده‌ستی یه‌كه‌م دروسته به شێوه‌ی (بیع الإستصناع) له‌سه‌ر رای به‌شێك له زانایان، به‌ڵام فرۆشتنه‌وه‌یان پێش ته‌واو بوون و وه‌رگرتنیان دروست نییه و حه‌رامه.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا، دووپاتیده‌كاته‌وه كه پێویسته مسوڵمانان خۆیان بپارێزن له مامه‌ڵه‌كردن به‌و شوققه و خانووانه‌ی كه ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه بوونیان هه‌یه، چونكه ده‌بێته مایه‌ی چه‌ندین گرفتی شه‌رعی و یاسایی و هه‌ندێكجار فێڵ و ناڕاستیش له‌م كاره‌دا رووده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی بینیمان له هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی عه‌قارات كه یه‌ك شوققه چه‌ند خاوه‌نی هه‌بوو و چه‌ندینجار فرۆشرا بووه‌وه، بێئه‌وه‌ی خاوه‌نی ره‌سه‌ن و یه‌كه‌مجاری ئاگادار بووبێت، هه‌ندێكجاریش ده‌بێته مایه‌ی مایه‌پووچبوونی ئه‌و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانه‌ی به‌م كاره هه‌ڵده‌دستن و له‌و نێوه‌نده‌دا خه‌ڵكێكی زۆر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.