بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و شۆرتی کارەباوە
لە کەرکوک ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت و سووتا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە شەقامی بەغدا و بەدیاری کراوی لە نزیک بارەگای بەرەی تورکمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیوندای ئەلنترا گڕی گرت و سووتا.
عەلی مەحمود، کارمەندی ئاگرکوژێنەوەی کەرکوک بە 964ـی وت، دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لەرووداوێکی ئاگرکەوتنەوە، تیمەکانمان گەشتنە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت، کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیوندای ئەلەنتەرا ئاگری گرتووە و لەلایەن تیمەکانمان و بەشێک لە هاوڵاتییان تونرا ئاگرەکە گۆنتڕۆڵ بکرێت.
وتیشی، هەرچەندە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە هۆکاری سووتانی ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و شۆرتی کارەباوە بووە، بەڵام لێکوڵینەوەکان بەردەوامن لەسەر دیاریکردنی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەر ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکوک – حەویجە ئاگر لەبەشی دواوەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری سایلۆی چیمەنتۆ کەوتووەتەوە، جگە لەزیانی مادی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر