دووباره‌ و مردوو و گه‌شتیارن

له‌ عێراق زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌شه‌خۆراكیان بڕاوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق، لابردنی یەک ملیۆن و 85 هەزار ناوی هاوڵاتى لە کارتی بەشەخۆراکی مانگانە راگەیاند بەهۆی دووبارەبوونەوەیان و ده‌شڵێت، ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی پرۆسێسکردنی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی لە 10 پارێزگا لە مانگی ئابی داهاتووەوە.

تالیب حەسەن نەهمە، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی راگەیاند، پرۆسەی گۆڕین لە کاغەزەوە بۆ ناسنامەی ئەلیکترۆنی تا ئێستا بووەتە هۆی لابردنی ناوی ساختە و دووبارە و هاوڵاتی مردوو یاخود گەشتیار.

وتیشی “ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی داتاکانیان نوێکردوەتەوە له‌ كۆى 42 ملیۆن گەیشتووەتە 34 ملیۆن و 500هه‌زار کەس له‌ سیستمی بەشەخۆراکدا تۆمارکراون”.

وەزارەته‌ عێراقییه‌كه‌ لە مانگی ئابدا بەشێوەی ئەلیکترۆنی پشکنین لە بەغدا، میسان، دیوانیە، واست، سەڵاحه‌دین، ئەنبار، دیالە، موسەننا، بابل و کەرکوک دەستپێدەکات و پێنج پارێزگاری دیکەش دواتر زیاد دەکرێن لە چوارچێوەی پلانی فراوانکردنەکەدا.

تاڵیب حه‌سه‌ن دووپاتیکردەوە کە ئامانجی وەزارەتەکەیەتی، لە ماوەی چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا نوێکردنەوەی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی تەواو بکات، ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی پێشکەوتنی ئێستا گەیشتووەتە 85%..

له ‌دهۆك و هه‌ولێر به‌شه‌خۆراكی نوێ به‌سه‌ر هاوڵات...

له ‌دهۆك و هه‌ولێر به‌شه‌خۆراكی نوێ به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت

ئه‌مساڵ ته‌نیا 9 به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتیان داب...

ئه‌مساڵ ته‌نیا 9 به‌شه‌خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شده‌كرێت