بزانە لە پڕۆژەى ئاوى خاس چى روودەدات؟
دیمەنە نەبینراوەکان؛ ساتى بەردانەوەى ئاوى زێى بچوک
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ، ئێران ئاوى زێى بچووکى بەردایەوە، 964 دەیەوێت ساتەکانى یەکەمى گەیشتنى ئاوەکە بۆ ناو پڕۆژەى ئاوى خواردنەوەى قەڵادزێ و مامەڵەى کارمەندان و بەڕێوەبەرى پڕۆژەکە پیشان بدات.
لە ژووری چاودێریی پڕۆژەی ئاوی خاسە لە قەڵادزێ، چاوەکان هەمیشە لەسەر شاشەکانن. ئەو کامێرایانەى لەوێن تەنیا بۆ پاراستنی پڕۆژەکە نین، بەڵکو لێیەوە چاودێرى کەم و زۆرى ئاوەکە دەکەن، بەتایبەت ئەوکاتەى ئێران ئاوى زێیەکە دەکاتەوە.
کاتژمێر 9:00ـى بەیانـى 13ـ 7ـى 2025، وەک ئەوەى لە کامێراکانى چاودێرى پڕۆژەکە دەردەکەوێت، جوڵەى ئاو لە پڕۆژەکە دەستپێدەکات، پیشانى دەدات کە ئاوى زێى بچوک بەردراوەتەوە.
964 لەم بەدواداچوونەدا، دیمەنى ساتى بەردانەوەى ئاوەکە و مامەڵەى بەڕێوەبەر و کارمەندانى پڕۆژەکە پیشان دەدات.