هەواڵەکان
حکومەتی هەرێم چاوەڕێی موچە و ئەنجامی هەوڵەکانی لەگەڵ بەغدا دەکات
ژووری هەواڵ
موچە و نەوت بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە دەوری یەک مێز کۆکردەوە، ئەمڕۆ نە چوارشەممە بوو تا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بکرێ نە مژدەیەکی نوێ هەیە بۆ ناردنی موچەی مانگەکانی پێنج و شەشی فەرمانبەران، بەڵام دیارە حکومەت باش لە دۆخەکە تێگەشتووە، ئەوەتا خۆی دان بە کاریگەری زۆر خراپی دۆخەکە دەنێت.
بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری دواکەتنی موچە، لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لە فەرمانگەکان پشووی ناوبەناو بە کارمەندەکانیان دەدەن، بەڵام ئەمڕۆ کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار و نەخۆشخانەی فێرکاری قەڵادزێ بە تەواوی بایکۆتی کارەکانیان کرد.
گەرماکەی گەرمیان ریکۆردی شکاند و نیوەی کوڵانی تێپەڕاند، کەشناسێک داوا لە دانیشتووانەکەی دەکات، ئەم رۆژانە لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ تا 4:00ی عەسر کاری زۆر زەروویان نەبوو، لە ماڵەوە بمێنننەوە و خۆیان نەدەن لە خۆرە بەتینەکە.
لە دیوی ئێرانەوە رەحمییان جوڵاو، ئاویان بۆ خەڵک و خاکە زەردهەڵگەڕاوەکەی سەر زێی بچووک لە پشدەر بەردایەوە، ئەم رۆژانە خەڵک و جوتیار و ئاژەڵدارانی ناوچەکە، شاهیدی تۆمارکردنی یادگارییەکی تاڵ و سەخت بوون.