لە ڤیەننا تیرۆر کران
36 ساڵ بەسەر شەهیدکردنی عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی تێپەڕی
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر شەهیدکردنی عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی تێپەڕی.
قاسملوو رۆژی 22.12.1930 لە ورمێ لەدایکبووە، لەناو بنەماڵەیەکی ناسراو و دەوڵەمەندـدا گەورە بوو و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ورمێ و تاران تەواو کرد.
دواتر چووە پاریس و پڕاگ و دکتۆرای زانستی ئابووری وەرگرت، جگە لە کوردی زیاتر لە حەوت زمانی دیکەی بەباشی دەزانی.
قاسملوو چەندین کتێبی لەسەر کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان نووسیوە، “کوردستان و کورد” یەکێکە لە بەناوبانگترین کتێبەکانی.
ساڵی 1946 یەکێتی لاوانی دیموکراتی لە ورمێ دامەزراند و ساڵی 1971 وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەڵبژێردرا و دواتر بوو بە سکرتێری گشتی ئەو حزبە.
رۆژی 13.7.1989 عەبدولڕەحمان قاسملوو لەگەڵ عەبدوڵا قادری ئازەر و فازیل رەسوڵ لەسەر مێزی گفتوگۆ لە ڤیەننا تیرۆر کران.