دیمەنی گەنمی جوتیاران لە یەکێک لە سایلۆکانی سلێمانی - وێنە: 964
بەبازاڕکردن کۆتایی دێت
لە سلێمانی کۆتا رۆژی رادەستکردنی گەنمە
964+
ئەحمەد مستەفا
سایلۆی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممەی وەک کۆتا رۆژ بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنم دیاری کردووە بۆ ساڵی 2025 و ئەو پڕۆسەیە ئیدی کۆتایی پێدێت.
لە سلێمانی پێنج سایلۆ و بنکە گەنمی جوتیاران وەردەگرن، تا ناوەڕاستی پڕۆسەکە داتا هەبوو، کە 106 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی سنوری پارێزگای سلێمانی وەرگیرابوو.
لە راگەیەندراوێکدا، سایلۆی سلێمانی لە پێگەی خۆی نوسوویەتی، کۆتا رۆژی بۆ وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، ئەمڕۆ یەكشەممە 13.7.2025 دەبێت وەک کۆتا وادە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران.
بۆ ئەمساڵ بڕی 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت، رۆژى 10.6.2025ی ئەمساڵ، بەڕێوەبەری گشتيی بازرگانی هەرێمی کوردستان، لە سایلۆی سلێمانی و لە پیرەمەگروون، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانى راگەیاند.