تامی وەک تووەکانی خۆمانە
تووی کاڵەکی جۆرە توویەکی دەگمەنە و لە پشدەر بەرهەم هاتووە
964+
محەمەد عەلی – راپەڕین
لە پشدەر جۆرە توویەکی دەگمەن بەرهەم هاتووە، پێی دەڵێن تووی کاڵەکی، قەبارەی تووەکە لە سێوێک گەورەترە و بەقەدەر کاڵەکێک گەورە دەبێ، بۆیە پێی دەڵێن تووی کاڵەکی.
ئەو میوە دەگمەنە لەگوندی مڕەیە لە قەزای پشدەر و تامی وەک تووەکانی خۆمانە.
تەمەنی ئەو دارە هەشت ساڵە و بەری گرتووە و نەمامەکەی بەدیاری لە تارانەوە بۆ جوتیارێکی پشدەر هاتووە.
لە ئێستادا، دارەکە نزیکەی 10 دەنک تووی گرتووە، بەڵام هێشتا تووەکان بەتەواوەتی پێنەگەیشتوون.
داری تووی کاڵەکی، دارێکی پتەو و دڕکاویە و گەشەی هێواشە و تائێستا لە هیچ شوێنێکی دیکەی کوردستان نەبینراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری