لە قەیرانی پیازەوە بۆ قەیرانی پاسپۆرت

964+
دیلان محەمەد

نزیکەی دوو مانگە، لە عێراق مەگەر نەخۆشییەکی بەپەلەت هەبێت ئینجا پاسپۆرتت بۆ تازە دەکەنەوە، چونکە دەفتەری چوارچێوەکەی نەماوە.

لەوبارەیەوە، عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە 964ی وت، سبەی یەکشەممە، ستافێکیان دەچێت بۆ بەغدا بۆ ئەو مەسەلەیە، لەوێ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی عێراق کۆدەبێتەوە و رەنگە تاوەکو 10 رۆژی تر کێشەکە چارەسەر ببێت.

ئەوەی خستەڕوو، وەزارەتی ناوخۆی عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەوروپیدا کردووە بۆ بەرھەمھێنانی دەفتەری پاسپۆرت.

هەر ماوەیەک جارێک بابەتێک دەبێتە جێگەی مشتومڕی خەڵکی عێراق یان هەرێمی کوردستان، کە هەفتەی پێشوو بابەتی گرانبوونی نرخی پیاز بوو، بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی وەکو “قەیرانی پیاز” باسیان دەکرد.