دەستەبەسەرداگرتنی ئەو کەلوپەلانەی بیرەکەی پێ هەڵکەنرابوو
عەربەت
دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن دەستگیر کران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی رایگەیاند، دوو هاوڵاتییان دەستگیر كردووە، كە لە زێڕگوێزی گەورە خەریكی بیرهەڵكەندنی نایاسایی بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن سەنتەری هەماهەنگی فریاگوزاری خێرای سلێمانی (J.C.C) کە لە گوندی زڕگوێزی گەورە سەربە ناحیەی عەربەت، ئامێرێکی بیرهەڵکەندن کاردەکات، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت گەیشتنە سنوورەكە، لە ئەنجامدا توانیان دوو هاوڵاتی دەستگیربکەن بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیری نایاسایی.
هەروەها باسی ئەویان كردووە، توانیان دەستبگرن بەسەر ئەو کەلوپەلانەی کە بیرەکەی پێ هەڵکەنرابوو، جگە لەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکاری یاسایی.