نەمامیش دەچێندرێ
شەقامە تێکچووەکانى هەولێر قیرتاو دەكرێن
964+
محەمەد فاتیح
دەستكراوە بە قیرتاوکردن و چاککردنەوەی شەقامە تێکچووەکانى هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، وە چاندنی نەمامیش لە شەقامە گشتییەکان بەردەوامە.
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، لەلایەن تیمەکانی هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانی بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگەی قیڕی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستکراوه به چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی کۆڵان و شەقامە گشتییەکان لە چەندین گەڕەک و شوێنی جیاواز.
هەرلەگەڵیدا، لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی زیادکردن و بەرزکردنەوەی رێژەی سەوزایی و رەخساندنی ژینگەیەکی جوانی سروشتى و پەرەپێدان و بایەخدان بە پارک و باخچەکانی شاری هەولێر، دەستكرا بە چاندنی زیاتر لە 150 نەمام لە شەقامێکی 30 مەتری گەڕەکی سەربەرستی (32 پارک).