ساغکردنەوەی بۆ کرا
ئەو لاشەی لە گۆڕستانەکەی ئاکرێ دۆزرایەوە منداڵ نەبوو
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
دوێنێ چوارشەممە، ژینگەپارێزانی ئاکرێ هەستیان بە بۆنێک کردووە لە گۆڕستانی قەزاکە، وتەبێژی تەندروستی دهۆک دەڵێت، ئەمرۆ دوای دەرکەوتنی ئەنجامی پشکنینی پزیشکی دادی دهۆک دەرکەوتووە، ئەو بۆنەی وا زانراوە تەرمی منداڵێکی ساوایە، دەرکەوت لاشەی پشیلەیەک بووە.
لە کاتی پاککردنەوەی گۆڕستانی “سەری گرێ” لە قەزای ئاکرێ، ژینگەپارێزان هەستیان بەبۆنێک کردووە، دوای سەیرکردن لاشەیەکیان لە نێو کفنێکی سوور بینیوە، کارمەندەکان لەوکاتەدا هێزە ئەمنییەکان ئاگادارکردووەتەوە، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ و دواتر بۆ دهۆک گواستراوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.7.10، مەتین جەمیل، وتەبێژی تەندروستی دهۆک بە964ـی وت، دوێنی ئێوارە بەئەمبۆڵانس لاشەکەیان گەیەندووەتە پزیشکی دادیی دهۆک.
وتیشی، ئەمڕۆ دوای دەرکەوتنی ئەنجامی پشکنینەکانی پزیشکی دادی دهۆک دەرکەوتووە تەرمەکە، لاشەی پشلەیە نەک منداڵ.
دوێنی رۆژی چوارشەممە نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستیی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، لە سەری گرێی، تەرمێک لەلایەن چەند کەسێکەوە دۆزراوەوە، کە لە جەستەکەیدا دەردەكەوێت، ماوەیەکی زۆرە فڕێدراوە و هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی و چۆنیەتی فڕێدانی نەزانراوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا