"گومان ده‌كه‌ین شۆرتى كاره‌با بووبێت"
ئاگر حه‌وت دوكانى لە بازاڕەکەی ناحیه‌ى رزگاری سووتاند
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه له بازاڕى ناحیه‌ى رزگارى سەر بە قەزای کەلار، چه‌ند دوكانێك سووتان و خاوه‌نه‌كانسان ده‌بڵێن زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
رووداوه‌كه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە روویداو به‌هۆیه‌وه حەوت دوکان سوتاون.
رەشید حەسەن، یەکێکە لە خاوەنی دوکانە سوتاوەکان بە 964ى وت، لە دوای کاتژمێر 2ی بەیانی بوو، تەلەفۆنیان بۆکردووه و هه‌واڵى سووتانى دوكانه‌كیه‌ان پێداوه و ده‌ڵێت “كه‌چووم بینیم ھیچ شتێکمان بۆ دەرنەچووە، ئەوەشی کە دەرچوە کەڵکی نەماوە، نزیکەی 17 ملیۆن دینار زەرەرمان کردوە”.
ھەردی جومعەش، یەکێکی دیکەیە لە خاوەنی دوکانەكان بە 964ـى وت، دوکانەکەیان بابەتی کەرەستەی بیناسازی بووه و زیانێکی زۆریان بەرکەوتوە. وتیشی “ھەر دوکاندارێک نزیكه‌ى پێنج دەفتەر دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه، گومانیش دەکەین ھۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بوبێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن