ده‌ستگیرنەكردنی مامۆستایان و دابینكردنى موچه
یه‌كێتى مامۆستایانى ئیتاڵیا هاوسۆزى خۆى بۆ مامۆستایانى كوردستان ده‌بڕی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
یەكێتی مامۆستایانی ئیتالیا له‌باره‌ى دوو بابه‌ته‌وه هاوسۆزى بۆ مامۆستایانى هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕى، یه‌كه‌میان ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌ستگیركردنى مامۆستایان و دووه‌میشیان دابینكردنى موه بۆیان.
یه‌كێتى مامۆستایانى ئیتاڵیا كه به FLC CGIL ناسراوه، لە رێگەی سكرتێری گشتی رێكخراوەكە (گراتسیاماریا پیستۆرینۆ) وە هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ مامۆستایانە راگەیاند كە به‌م دواییانه لە پارێزگای سلێمانی له خۆپیساندانه‌كان ده‌ستگیركرابوون پاڵپشتی خۆشیان بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە بۆ داواكەوتنی دابەشكردنی مووچەى مامۆستیاان و فه‌رمانبه‌ران به گشتی دووپات كردووه‌ته‌وه.
پیستۆرینۆ، ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك مامۆستا له سلێمانى به كارێكی زۆردارى باس ده‌كات و پشتوانی بۆ داواكارییه‌كانیان دووپات ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تیش دابینكردنى موچه بۆیان.
لایخۆشیه‌وه، ئه‌حمه‌د سابیر گه‌رمیانى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى مامۆستایانى ئیتاڵیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه پشتگیری و هەڵوێستتان بەرامبەر مامۆستایانى كوردستان به‌رز دەنرخێنین.
سوپاسیشیان ده‌كات كه هاوسۆزى ئه‌وانن له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى كه هه‌یانه.
یه‌كێتى مامۆستیانى كوردستان و یه‌كێتى مامۆستایانى ئیتاڵیا له رێكخراوى چالاكى نێودەوڵەتی پەروەردە كه به EI ناسراوه، ئه‌ندامن و رێكخراوه‌كه نوێنه‌رایه‌تى 33 ملیۆن مامۆستا و فه‌رمانبه‌رى په‌روه‌رده‌یی له 375 رێكخراوى ئه‌ندام له جیهاندا، ده‌كات.