باران یەکێکە لە یەکەمەکان

نەخۆشی نەبووە رێگر لەبەردەم سەرکەوتنی لە پۆلی 12

964+

عەزیز عەبدوڵا – کۆیە

کچێکی شاری کۆیە ئەو نەخۆشیە درێژخایەنەی کە لە بەشێک لە قۆناغەکانی خوێندندا هەیبوو نەبووە رێگر لەبەردەم بەدەستهێنانی نمرەی بەرز کە 690 دەکاتە 98.8ـی بەدەست هێناوە.

باران شێرکۆ کە کەیكیکە لە یەکەمەکان و بە 964ـی وت، ”سوپاس بۆ خوا من خۆم چاوەڕوانی ئەو نمرەیەم دەکرد لە بەرئەوەی زۆر ماندوبووم لەگەڵ وانەکانم، ماوەی شەش ساڵ دەبێت نەخۆشی شەکرەم هەیە لە جۆری یەک، هەرچەندە ناڕەحەتیم دەبینی لەو کاتانەدا بەڵام هێشتا هیوام هەبوو کە دەرەجەی بەرز بهێنم سەری خۆم و خێزانەکەشم بەزبکەمەوە”.

وتیشی، ”نیازم هەیە بچمە بەشە پزیشکیەکان لەبەر ئەوەی دەرەجەکەم بەرزە و خۆشم پێش قۆناغی 12 بیرم لێکردبووەوە، بۆیە داواشم وایە کە ئیشی خوێندکار فێر بوونی زانست و تێگەیشتنە، بابخوێنن چونکە بەدەست هێنانی ئەو ئاستە بەرزە زۆر هەستێکی جیاوازت پێدەبەخشێت.

باوکی باران دەڵێت، شەوان لە کاتی خوندنی وانەکانی زیاتر لە چوار جار دەچوومە ژوورەکەی بۆ دڵنیا بوون لە باری تەندروستی و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لێی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی