حەزی لە کۆلێژی پزیشکییە 

ئایە محەمەد لە هەولێر نمرەی 100ـی بەدەستهێناوە 

964+

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

یەکێکی دیکە لەو قوتابیانەی پۆلی 12 کە نمرەی 100ـی بەدەست هێناوە لە شاری هەولێر ئایە محمەدە و باسی هەوڵدانەکانی خۆی دەکات کە چۆن ئەو نمرەیەی بەدەست هێناوە.

ئامایە محەمەد یەكێک لە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم بۆ 964 وتی، سەرەتا خۆم تەماشی نمرەکانم کرد و دواتر دایک و باوک و مامۆستاکانم ئاگادار کردەوە کە نمرەی 100ـم هێناوە.

دەشڵێت، رۆژانە بە کاتژمێر سەعیم نەکردووە بەڵکو تەنیا واجباتەکانم تەواو کردووە.

سەبارەت بەوەی حەزی بە چی بەشێکە لە زانکۆ  ئایە وتی، هەر حەزم لە کۆلێژی پزیشکی گشتیی بووە و بۆیە کە ئێستا ئەو نمرەیەم هێاناوە بێگومان دەچمە ئەو بەشە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

مامۆستایان به‌مشه‌وه‌ سه‌ردانى ئارتین شادیان كرد و ...

مامۆستایان به‌مشه‌وه‌ سه‌ردانى ئارتین شادیان كرد و پیرۆزباییان لێكرد