پێداچوونەوە بە رەشنووسی هەردوولا دەکەن

سوودانی لێژنەیەکی لە پێنج وەزارەت بۆ رێککەوتنەکەیان لەگەڵ هەرێم پێکهێنا 

964+

توانا نەقی

بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە رەشنووسی رێکەوتنی نێوان هەرێم و عێراق لێژنەیەک لە پێنج وەزارەتی حکومەتی عێراق پێکهێنراوە و ئەوان دواتر راپۆرتی خۆیان دەدەنە ئەنجومەنی وەزیران.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، وەک پابەندبوونێک لە حکومەتەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دوو رەشنوەکەی کردووە.

دەشڵێت، ئەو رەشنووسانە تایبەتن بە رادەستکردنی داهاتی نەوت و نا نەوتی هەرێم و دۆسیەی موچەی فەرمانبەران و خۆجێی کردنیانەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی کردووە، بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری پلاندانان و ئەندامێتی وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و خوێندنی باڵا و داد و تەندروستی، بۆ تاوتوێکردنی ئەو دوو رەشنووسە.

لە راگەیندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لیژنەکە راسپاردەکانی پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا بڕیاری گونجاو بدرێت.

بەبێ باسکردن لە موچەى فەرمانبەران: سێ سەرۆکایەتییەکەى ...

بەبێ باسکردن لە موچەى فەرمانبەران: سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆبوونەوە