له ههولێر، سلێمانى و دهۆك
كارتی نیشتیمانی بۆ ئەو سزادراونەی دەردەهێنرێت كه لهناو نـاو چاكسازیەكـانی هەرێم و ناسنامهیان نییه
964+
فهرهاد حهسهن
كارتی نیشتیمانی بۆ ئەو سزادراونەی ناو چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستان دەردەهێنرێت كە تاوهكو ئێستا خاوەنی ناسنامەی باری شارستانی یاخود كارتی نیشتیمانی نین .
ئەمڕۆ سێشەممە 8.7.2025 ئیحسان عبدولڕهحمان، بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی سەردانی بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستانی كرد و میكانیزمەكانی چۆنیەتی دەرهێنانی كارتی نیشتیمانی لهگهڵ باسكرد.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتى دهڵێت، بەڕێوەبەرایەتیەكانی رەگەزنامـە و باری شارستانی هـەر سێ پارێزگای هــەولێر، سلێمانی و دهـۆك رادهسپێردرێن بۆ ئەو سزادراوانەی كە لەناو چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستان سزادراون و تاوهكو ئێستا خاوەنی ناسنامەی باری شارستانی یاخــود كــارتی نیشتیمانی نین و بۆیان دهربهێنن.