جین بانکی سلێمانی دەیەوێ ئەو تۆوانە بهێنێتەوە

“زیاتر لە 100 ساڵە تۆوی رووەکەکانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات هەڵگیراون”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

بۆ لەمەودوا تۆوی رووەکەکانی کوردستان نافەوتێن و لەناو جین بانکی سلێمانی بۆ زیاتر لە 50 ساڵ هەڵدەگیرێن.

زانا محەمەد شارەزای بواری کشتوکاڵ بە 964ـی وت، “دروستکردنی بینای جین بانک لە پارکی هەواری شارـی سلێمانی بە شەش مانگ تەواو دەبێت و تیایدا تۆوی ڕووەکەکانی کوردستان هەڵدەگیرێت و لە لەناوچوون دەپارێزرێن.

باسی لەوەش کرد، زیاتر لە 100 ساڵە تۆوی رووەکەکانی کوردستان لە بانکەکانی ئەوروپا و ئەمریکا هەڵگیراون و دەیانەوێت ئەو تۆوانە بهێننەوە.

زانا محەمەد وتێشی، دەتوانن ئەو جین بانکەی سلێمانی بکەنە جین بانکێکی نێودەوڵەتی و بەو کارەش بچنەسەر نەخشەی جین بانکەکانی جیهان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

کشتوکاڵی سلێمانی: پێمان وتراوە سلێمانی زۆرترین تۆوی رو...

کشتوکاڵی سلێمانی: پێمان وتراوە سلێمانی زۆرترین تۆوی رووەکی تێدایە لەسەر ئاستی جیهان