فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل راگیرابوون
گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەکەنەوە
964+
شۆڕش قادری
18ـی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و سلێمانی دەست پێدەکەنەوە.
پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن هێڵی ئاسمانی ماهان ئێرەوە بۆ فڕۆکەخانەکە نێردراوە، وابڕیارە لە رۆژی 18.7.2025 گەشتە ئاسمانییەکانیان لە نێوان (تاران – سلێمانی – تاران) دەست پێبکەنەوە.
لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە 13.6.2025 هاوشێوەی شارەکانی دیکەی هەرێمی و کوردستان و عێراق، لە سلێمانیش گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی شارەکە لەگەڵ وڵاتی ئێران راگیرا.