بۆ پیاسەی ئێواران خۆشە

کۆرنیشێکی مۆدێرن لە سلێمانی کرایەوە

+964
دیلان محەمەد – سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 7.7.2025 دەروازە کۆڕنیش لە سلێمانی کرایەوە و هاوڵاتیان دەتوانن ئێواران پیاسەی تێدا بکەن.

شاناز عامر، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ دەروازە کۆڕنیش لەسەر چەمی قلیاسان کراوەتەوە و ژمارەیەک دوکان و شەقامێک و شوێنی پاسکیل و باخچە لەخۆدەگرێت.

پڕۆژەکە بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، لە 1.6.2023 ەوە کارکردن تێیدا دەستیپێکردبوو، پێنج مانگ بۆ تەواو بوونی دانرابوو، بەڵام نزیکەی دوو ساڵ دواکەوت.

لە ساڵانی رابردوودا لە نزیک گەڕەکی قلیاسان زۆنی سێ چاککرا و چەند کارێکی تێدا کرا، بەڵام جێهێڵدرا و هیچ چاکسازییەکی تێدا نەکرا.

درێژی کۆڕنیشی چەمی قلیاسان پێنج هەزار و 300 مەترە، چەند پارچە زەوییەک موڵکی تایبەتی هاوڵاتیانە لەسەر چەمەکە.

ئێستا چەمی قلیاسان ئاوی پێدا تێناپەڕێت، لە داهاتوودا بڕیارە کاری پاککردنەوە و چاککردنی رێڕەوی چەمەکە بکرێت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

ئەمە خەمڵاندنە؛ سلێمانی لە بۆنەکاندا 40 هەزار گەشتیاری ...

ئەمە خەمڵاندنە؛ سلێمانی لە بۆنەکاندا 40 هەزار گەشتیاری هەبووە