دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
كۆبووەنەوە كرا
“هەولێر ئەولەیەتی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانە”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی فراوان لە دیوانی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچووە و تێیدا پارێزگا بە بەرپرسی یەكە ئیدارییە جۆراوجۆرەكانی شاری وتووە، سەرەڕای كێشەی دارایی، بەردەوامی بە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بدرێ و ئەولەویەت بۆ پاكێجی خزمەتگوزارییە.
پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 7.7.2025 راگەیاندراوێكی لە بارەی كۆبوونەوەكە بڵاوكردەوە، كە تێیدا هاتووە، پارێزگار ئومێد خۆشناو سه‌باره‌ت به پرۆژەکانی پەرەپێدانی 2025 لەگەڵ جێگری پارێزگار، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر، بەڕێو‌ەبه‌رە گشتییەكانی شاره‌وانییه‌كان، پەروەردەی هەولێر، تەندروستی، کارەبا، رێگاوبان و بەڕێوه‌به‌رانی دامودەزگا خزمەتگوزارییە گشتییەکانی هه‌ولێر كۆبووەوە.
وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، مه‌به‌ست و ناوەڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كە، چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنى سه‌رخان و ژێرخانی هه‌ولێری پایته‌خت بوو، له‌به‌ر رۆشنایی پێشهاته‌كان و تێپه‌راندنی ئه‌و دۆخه داراییه‌ی هاتووەته پێش، لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگار جەختی لەسەر بەردەوامیدان بە پرۆژە خزمەتگوزارییە گشتییەکان کردەوە، بەو مەرجەی ئەولەویەت بە باشترین پاکێجی خزمەتگوزاریی گشتی بدرێ.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا، کە ئێستا لە هەولێر “بە باشی بەڕێوەدەچن”، وەک فریاگوزاری خێرای ئاو، پرۆژەی رووناکی، پرۆژەی جووت سایدی هەولێر – کۆیە، رێگای کەسنەزان و گۆمەسپان، گۆمەسپان – سماقولی، شەقڵاوە و میراوە و چەندین پرۆژەی دیکە.