دووبز

ماتۆڕسکیل گیانی لە دوو برا سەندەوە و کەسێکی دیکەشی بریندار کرد

کاروان ساڵحی – کەرکوک

درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان دوو ماتۆرسیکیل لە قەزای دووبز دوو برا گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.

سەرچاوەیەک لەبنکەی پۆلیسی دووبز بە964ـی وت، رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو، لەسەر رێگەی قەزای دووبز بۆ گوندی بای حەسەن و بەدیاری کراوی لە نزیک گۆڕستانی دووبز روویداوە، بەهۆی پێکدادان لە نێوان دوو ماتۆرسیکلەوە دوو برا گیانیان لەدەستداوە، کە لە هۆزی نعێمین و دانیشتووی گوندی توێڵعەن.

وتیشی، ماتۆرسواری بەرامبەریشیان بەسەختی بریندار بووە، هەردوو تەرمەکە و بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کراون.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر