رێككەوتن كرا

كامبریجی نێودەوڵەتی قوتابخانەیەک لە ناو پڕۆژەی پاڤیلیۆن دروست دەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە هەولێر پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای رامس و قوتابخانەکانی کامبریجی نێودەوڵەتی – کوردستان هەنگاوێكیان لە کەرتی پەروەردە نا، رێككەوتن قوتابخانەیەك لە ناو پڕۆژەی پاڤیلیۆن دروست بكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 6.7.2025 لە شاری هەولێر یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان پاڤیلیۆن بای رامس و قوتابخانەکانی کامبریج نێودەوڵەتی – کوردستان واژۆ کرا.

لە راگەیاندراوێكی پڕۆژەی پاڤیلیۆندا، كە بۆ 964 نێردراوە، دەڵێن، ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی بەرچاوە لە کەرتی پەروەردەدا، قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی کامبریج – کوردستان قوتابخانەیەک لەناو پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای رامس دەکاتەوە، کە لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی پێکدێت، لە بەرزترین ئاستی پەروەردەیی جیهانیدا.

هەروەها دەڵێن، ئامانج ئەم رێککەوتنەكە، بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە و فێرکردنە لە سەرانسەری هەرێمدا.

“محەمەد فاتح شاکر بەڕێوەبەری دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکان لە پاڤیلیۆن بای رامس لە بارەی رێككەوتنەكە رایگەیاند، جەخت لە گرنگیی هاوکاریکردن لەگەڵ دامەزراوە پەروەردەییە نێودەوڵەتییەکان دەكەنەوە، بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی پەروەردەیی ناوازە لە شاری هەولێر”، لە راگەیاندراوەكەدا وا هاتووە.

هەروەها هاتووە، “چەپکە شێخ نەجیب، بەڕێوەبەری پەروەردەی قوتابخانەکانی کامبریج ئاماژەی بەوەدا، ئەم هەنگاوە بەشدار دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتی پەروەردە و فێرکردن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەروەها بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن لە هەرێمدا، پاڵپشتی دیدگای هاوبەشی هەردوولایە بۆ پێشخستنی ژینگەی پەروەردەیی لە کوردستان”.

"دانیشتووانی هەولێر دڵنیابن پڕۆژەكەمان كاریگەریی بۆ سەر سەرچاوەكانی ئاو نابێت"