لە پارێزگای هەولێر

400 نەشتەرگەری چاو بە خۆڕایی بۆ خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دەکرێت 

964+

توانا نەقی

لە پارێزگای هەولێر دامەزراوەیەک چوار هەزار پشکنین و 400 نەشتەرگەری چاو بە خۆڕایی بۆ هاوڵاتیانی هەژار و کەمدەرامەت ئەنجامدەدەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، دامەزراوەی بینینی جیهانی هاتوونەتە هەولێر و ؛ەگەڵ پارێزگار کۆبوونەتەوە و بڕیاری ئەو ژمارە زۆرەی نەشتەرگەرییانداوە بە خۆڕایی.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە نەخۆشخانەى چاوى فێرکارى هەولێر 4 هەزار پشکنینى چاو و  400 نەشتەرگەرى ئاوى سپی و زیادە گۆشتى چاو بە خواڕایی بۆ خەڵکى کەم دەرامەت و هەژارانى شارى هەولێر لە رێگەى پزیشک و پسپۆرانى دامەزراوەکەیان ئەنجدامدەدەن.

نەشتەرگەرییەکان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر دەبێت و پارێزگاریش ئەوەی پێراگەیاندوون کە بەهەموو شێوەیەک هاوکاری ئەو رێکخراوە دەبن.

 تەنیا ساڵی پاڕ 1380 نەشتەرگەری بێبەرامبەر ئەنجامدراوە

 تەنیا ساڵی پاڕ 1380 نەشتەرگەری بێبەرامبەر ئەنجامدراوە